لە خولی ئیتاڵیا، ئەمشەو میلان میوانداری فیۆرنتینا دەکات و لازیۆ و ئینتەر میلانیش شەڕی گەشتن بە چامپیۆنزلیگ دەکەن.
لە درێژەی یارییەکانی هەفتەی 38 و کۆتایی خولی پلە یەکی تۆپی پێی ئیتاڵیا، ئەمشەو کاتژمێر حەوت، میلان میوانداری فیۆرنتینا دەکات و دەیەوێت پارێزگاری لە پلەی شەشەمی ریزبەندی خولەکە بکات، تا راستەوخۆ سەرکەوتن بۆ خولی ئەوروپای وەرزی داهاتو بەدەستبهێنێت.
لە یاری لوتکەشدا، هەر ئەمشەو کاتژمێر نۆ و 45 خولەک، لازیۆ لە یاریگای ئۆڵهمپیکۆ لە رۆمای پایتەخت، میوانداری ئینتەر میلان دەکات.
لازیۆ و ئینتەر میلان بەدواییەکدا پلەکانی چوارەم و پێنجەمیان گرتوەو کێبڕکێ لەسەر پلەی چوارەم دەکەن، بۆ گەیشتن بە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپای وەرزی داهاتو.