کوردنیوز
ئێران کۆتا هەوڵوێستی خۆی لەبارەی رێککەوتنە ئەتۆمییەکەی لەگەڵ ئەمریکا راگەیاند.
وەزارەتی دەرەوەی ئێران بڵاویکردەوە، هیچ رێککەوتنێک ئامادە نییە هەتا لەگەڵ ئەمریکادا گفتوگۆی لەبارەوە بکرێت و رێککەوتنی ڤییەنا تەواو نابێت هەتا ئەو کاتەی ئێران و ئەمریکا نەگەنە چارەسەر بۆ ناکۆکییەکانی.
بەگوێرەی هەواڵەکە ئێران دەیەوێت ئەمریکا پابەندی داواکارییەکانی بێت و نایەوێت دەقی رێککەوتنەکەی ساڵی ٢٠١٥ بگۆڕیت بەڵکو دەیەوێت پابەندی مادەی ٢٢٣١ ی رێکەوتنەکەی.
ئەوەش لەکاتێکدایە ئێران پابەندی رێککەوتنەکەی دەبێت لەگەڵ ئەوروپادا.