عێراق بەرزترین رێژەی تای خوێنبەربوون تۆمار دەكات
كوردنیوز
وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕایگەیاند، ئەو ژمارە تووشبووەی تای خوێنبەربوون ئێستا تۆمارکراوە بەرزترین ئاستە لە 35 ساڵی ڕابردوودا.
وەزارەتی تەندروستی عێراق راشیگەیاند، ئەو رێژەیەی تائێستا تۆماركراوە، كەیشتووە بە 140 حاڵەت، كە ئەوەش بەرزترین ئاستەو تەنیا لەمساڵدا تۆماركراوە.
وەزارەتەكە لەبارەی ژمارەی گیانلەدەستدان بەو نەخۆشییە ئاشكرایكردووە، كە تائێستا 23 كەس بەهۆی نەخۆشی تای خوێنبەربوون گیانیان لەدەستداوە.
وەزارەتەكە ئەوەشی ئاشكراكردووە، زۆرترین ژمارەی تووشبوون و مردن بە تای خوێنبەربوون لە پارێزگای زیقار تۆمارکراوە.
PM:12:14:06/06/2022