بەرهەم ساڵح: ئەگەر حکومەتی نوێ پێکنەهێنرێت وڵات بەرەو دۆخێکی خراپ دەڕوات

بەرهەم ساڵح: ئەگەر حکومەتی نوێ پێکنەهێنرێت وڵات بەرەو دۆخێکی خراپ دەڕوات
کوردنیوز
بەرهەم ساڵح سه‌رۆك كۆماری عێراق رایەگیاند ئەگەر حکومەتی نوێ پێکنەهێرێت وڵات بەرەو دۆخێکی خراپ دەڕوات و  لێكگه‌یشتن له‌نێوان هێزه‌ سیاسییه‌كاندا نییه‌.

ئەمڕۆ سێشەممە ١٩ی نیسانی ٢٠٢٢، بەرهەم ساڵح سه‌رۆك كۆماری عێراق  له‌ مەراسیمێکی تایبەت بە دامەزراندی به‌غدا دەڵێت، له‌م قۆناغه‌دا لێكگه‌یشتن له‌نێوان هێزه‌ سیاسییه‌كاندا نییه‌، نه‌بونی گفتوگۆش له‌نێوان هێزه‌ سیاسییه‌كان عێراق به‌ره‌و دۆخێكی خراپ ده‌بات.


ئەو دەشڵێت، گه‌مارۆی سیاسی ئێستا له‌ ته‌واوكردنی مافه‌ ده‌ستورییه‌كان و پێكهێنانی حكومه‌تی نوێیە، هەروەها دوای پێنج مانگ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان بوه‌ته‌ مایه‌ی بێزاری و ئه‌مه‌ش قبوڵ ناكرێت ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بێت، وڵات به‌ره‌و بارودۆخێكی خراپ ده‌بات.

PM:01:01:19/04/2022