کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم ەتایبەت ناوچە شاخاوییەکان تاوەباران دەبێت.
رۆژی دووشەممە ٦ی ئایاری ٢٠٢٢، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ ئاسمانی زۆربەی ناوچەکان پەڵەهەور بۆ نیمچەهەور دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکان تاوەباران دەبێت.
بەگوێرەی هەواڵەکە، لەگەڵ تاوەباران لەگەڵ بەرزبوونەوەی تۆزێکی سووک هەیە، سەبارەت بە سبەی سێشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ پەیدابوونی پەڵە هەوری جیاجیا.