ئومێد ئه‌حمه‌د وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان رایگەیاند، پێدانی كاره‌با به كه‌رتی تایبه‌ت له قۆناغی كۆتایدایه‌و له‌كاتی جێبه‌جێكردنی هاووڵاتیانی لێ ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه.
ئومێد ئه‌حمه‌د راشیگەیاند، پێدانی كاره‌با به‌كه‌رتی تایبه‌ت له‌وه‌زاره‌تی كاره‌باوه چووه‌ته وه‌زاره‌تی پلاندانان و ئه‌وانیش پرۆژه‌كه‌یان بردووەته سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و ئێستا له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران پرۆژه‌كه له قۆناغی كۆتایدایه.
هەروەها رایگەیاند، دوای ئه‌وه‌ی پرۆژه‌كه له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ته‌واوكرا دێته‌وه وه‌زاره‌تی كاره‌باو ده‌ست به‌جێبه‌جێكردنی ده‌كرێت.
ئەمە لەكاتێكدایە حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌گه‌رچی هه‌میشه جه‌خت له هه‌ڵئاوسانی له ڕێژه‌ی فه‌رمانبه‌ران دەكاتەوە، به‌ڵام به‌شێك له خزمه‌تگوزاریه‌كانی ده‌داته كه‌رتی تایبه‌ت تا جێبه‌جێیان بكات، كە ئەوەش دەبێتە بارگرانی زیاتر بۆ سەر هاووڵاتیان.