عەلاوی داوای پێكهێنانی حكومەتێكی كاتی بۆ عێراق دەكات

عەلاوی داوای پێكهێنانی حكومەتێكی كاتی بۆ عێراق دەكات
كوردنیوز

ئەیاد عەلاوی سەرۆکی هاوپەیمانی نیشتمانی داوای پێكهێنانی حكومەتێكی كاتی لە عێراق دەكات‌و ئەو حكومەتەش كار بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنێكی پێشوەخت بكات.


ئەیاد عەلاوی لەمیانی لێدوانێكی رایگەیاند، پێویستە هەموو لایەنەكان رێز لە دەستووری عێراق بگرن، لایەنەكان هەنگاو بۆ تێپەڕاندنی ئەو دۆخە چەقبەستووییە بنێن، كە بەهۆی ئەنجامی هەڵبژاردن دروست بووە.

سەرۆكی هاوپەیمانی نیشتمانی راشیگەیاند، لە ئێستادا ئەوەی گرنگە ئەوەیە، لایەنەكان لەسەر پێكهێنانی حكومەتێكی كاتی رێكبكەون‌و كاری سەرەكی ئەو حكومەتەش ئەنجامدانی هەڵبژاردنێكی پاك بێت.

ئەو باسی لەوەش كردووە، دەبێت كۆتایی بەو ململانێیە بهێنرێت لەسەر پۆستی سەرۆك وەزیران هەیەو داوای كردووە، سەرۆك وەزیران لە حكومەتی كاتی دەستكراوە بكرێت، بۆ ئەوەی بتوانێت كارەكانی بە باشی بە رێبكات.

AM:10:16:06/06/2022