کەمی دەرمان هیچ پەیوەندی بە حکومەتەوە نییە و بودجەی تەواوی بۆتەرخانکراوە.
لێدوانى وه‌زیرى ته‌ندروستیى له‌كاتێكدایه, به‌هۆى نه‌بونى ده‌رمان, 100 نه‌خۆشى شێرپه‌نجه له‌نه‌خۆشخانه‌ى هیوا مه‌ترسیى مردنیان له‌سه‌ره‌و پزیشكان و به‌رپرسانى نه‌خۆشخانه‌كه‌ش به به‌رده‌وامیى هۆشداریى ده‌ده‌ن له‌نه‌بونى ده‌رمان و كه‌ره‌سه‌ى پێویستیى ئه‌و نه‌خۆشخانه گرنگه‌ى كه‌خزمه‌تگوزارییه‌كانى بۆ سه‌رتاسه‌رى عێراقه.
هه‌روه‌ها به‌شێكى كه‌سوكارى نه‌خۆشه‌كانیش رایده‌گه‌یه‌نن, به‌هۆى نه‌بونى ده‌رمان له‌نه‌خۆشخانه‌كه, له‌سه‌ر ئه‌ركى خۆیان و له‌گیرفانى به‌تاڵى خۆیان ده‌رمان بۆ نه‌خۆشه‌كانیان ده‌كڕن.
هه‌روه‌ك به‌شێكى زۆرى پزیشكان و به‌رپرسانى نه‌خۆشخانه‌كانى سلێمانى له‌نێویاندا نه‌خۆشخانه‌ى منداڵان, رایده‌گه‌یه‌نن كه‌ده‌رمان له‌نه‌خۆشخانه‌كاندا نه‌ماوه‌و هۆشداریى له‌قه‌یرانى گه‌وره‌ى ته‌ندروستى ده‌ده‌ن له‌سلێمانى.
ئه‌وه جگه له‌وه‌ى وه‌زیرى ته‌ندروستیى به‌رپرسیارێتیى نه‌مانى ده‌رمان و پێویستیى و خزمه‌تگوزارییه ته‌ندروستیه‌كان له‌نه‌خۆشخانه‌كانى هه‌رێم و كه‌مته‌رخه‌میى حكومه‌ت له‌به‌هاناوه‌چونیان و پشتگوێخستنى كه‌رتى ته‌ندروستیى هاوشێوه‌ى ته‌واوى بواره‌كانى تر‌ى ژیان له‌هه‌رێمى كوردستان, ده‌خاته ئه‌ستۆى حكومه‌تى فیدراڵ و ده‌ڵێ ئه‌ركى به‌غدایه ده‌رمان دابین بكات.
هاوڵاتیانى هه‌رێم ده‌ڵێن ئێستا ئه‌وان له‌نێوان به‌رداشى حكومه‌تى هه‌رێم و به‌غدایان, له‌بێباكى و پشتگوێخستن و كه‌مته‌رخه‌میى, هه‌روه‌ك خۆیان ده‌ڵێن ئه‌وان په‌یوه‌ندییان به‌و كێشانه‌وه نیه‌و ئه‌ركى سه‌رشانى ده‌سه‌ڵاتدارانى هه‌رێمه خزمه‌تگوزاریى ته‌ندروستیان بۆ دابین بكه‌ن, ئه‌گه‌رنا بۆ ده‌ستیان به‌سه‌ر حكومڕانیدا گرتوه‌و ناویان له‌خۆیان ناوه حكومه‌ت.