هەولێر؛ بەهۆی گرانکردنی نرخی کێشانی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر خۆپیشاندان کرا

هەولێر؛ بەهۆی گرانکردنی نرخی کێشانی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر خۆپیشاندان کرا
 کوردنیوز
بەهۆی گرانکردنی نرخی کێشانی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر لەهەولێر خۆپیشاندان دەستیپێکرد.

ئەمڕۆ سێشەممە ١٩ی نیسانی ٢٠٢٢، لە هەولێر بەهۆی ئەوەی بڕی پێنج هەزار دینار دیاریکرا بۆ کێشانی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر، شۆفێران خۆپیشاندانیان کرد و رێگای سەرەکی نێوان گوندی ئیفراز - خەباتیان داخست.


شۆفێران دەڵێن، لەکاتێکدا لە ساڵی ٢٠١٠ەوە قەپانو کێشکردنی ئۆتۆمبێل بە خۆڕایی بوو، لەساڵی ٢٠١٤ بەهۆی شەڕی داعشەوە بۆ کێشانی هەر ئۆتۆمبێلێک بۆ ماوەی یەک ساڵ هەزار دینارییان دانا بە ئامانجی چاککردنی رێگەو بان و ئێستاش بووە بە پێنج هەزار دینار.

دەشڵێن، رۆژانە بە کێشانی ئۆتۆمبێل و سۆنەر، نزیکەی ١٥ ملیۆن دینار داهاتی دەبێت و داوا دەکەن نرخەکە دابشکێنرێت.



AM:11:13:19/04/2022