کوردنیوز
موقته‌دا سه‌در رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در هەڵوێستی خۆی لەبارەی هێرشەکەی سوپای تورکیا بۆ سەر چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان راگەیاند.
له‌په‌یامێكیدا موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر لەنوێترین تویتیدا دەڵێت، "توركیا به‌ناحه‌ق و به‌بێ پاساو هێرشیكردوه‌ته‌سه‌ر خاكی عێراق، ئه‌گه‌ر ئه‌م كاره‌ش دوباره بكرێته‌وه بێده‌نگ نابین و قبوڵی ناكه‌ین، عێراق خاوه‌ن ده‌وڵه‌تێكی سه‌روه‌ری ته‌واوه".
وتیشی، "توركیای دراوسێ به‌ناحه‌ق و بێ پاساو خاكی عێراقی تۆپباران كردوه، له‌كاتێكدا ئه‌گه‌ر مه‌ترسی له‌ناو خاكی عێراق هه‌بێت سه‌ر ئه‌وان، ده‌بێت له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق هه‌ماهه‌نگی ڕێكبخرێت بۆ كۆتایی هێنان به‌و هه‌ڕه‌شه‌یه و هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراقیش توانای ئه‌وه‌یان هه‌یه".
بەرەبەیانی دوێنێ دووشەممە ١٨ی نیسانی ٢٠٢٢، لەلایەن وەزارەتی بەرگری تورکیا ناوچەکانی مەتینا و زاپ و ئاڤاشینی بە چڕی بۆردوومان کرد، بەڵام لە بەرامبەردا، هێزەکانی پاراستنی گەل "هەپەگە" دەڵێت، سوپای تورکیا هێرشەکانی لە هێڵی باکورەوە نییە و بەڵکو لەباشورەوە دەستی پێکردووە و لە هێڵی بامەڕنێ ئامێدییەوە فڕۆکەکان دەفڕن و لە شیلادزێوە هێرشدەکرێتە سەر هەرێمەکانی زاپ.
هەروەها هەپەگە روونیدەکاتەوە، هەشت سەربازی سوپای تورکیایان کوشتووە و تورکیا دەیەوێت لەرێگەی هێلیکۆپتەرەوە سەربازەکانی لە ناوچەکانی زاپ جێگیر بکات و فڕۆکەش بە ئاسمانی ناوچەکاندا دەسوڕێتەوە و هێرشی چریان بۆ سەر ناوچەکان دەستپێکردووە.