نوێترین زانیاری لەبارەی گەڕانەوەی نرخی دۆلار بۆ هەمان نرخی پێشووی

نوێترین زانیاری لەبارەی گەڕانەوەی نرخی دۆلار بۆ هەمان نرخی پێشووی
کوردنیوز
لەبارەی گەڕانەوەی نرخی دۆلار بۆ هەمان نرخی پێشووی، راوێژکاری مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق روونکردنەوەیکی بڵاوکردەوە.


رۆژی ١٥ی ئابی ٢٠٢٢، هەیسە جبوری راوێژکاری هونەری مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، گەڕاندەنەوەی نرخی دۆلار بۆ هەمان نرخی پێشووی، عێراق لێی زەرەرمەند دەبێت.

وتیشی، گەڕانەوەی بۆ هەمان نرخی پێشووی جگە لە خەیاڵ هیچی ترنییە و  تاکە سەرچاوەری دۆلار بانکی ناوەندییە، ئەویش لە رێگەی فرۆشتنی نەوتەوە لە وەزارەتی دارایی وەردەگرێت.


ئەوەش لەکاتێکدایە، لەماوەی رابردوودا حکومەتی عێراق نرخی دۆلاری لە ١٢٠ هەزارەوە کرد بە ١٤٦ دینارە.


PM:12:19:15/08/2022