ئەگەر هەیە نرخی یەك بەرمیل نەوت بگاتە 150 دۆلار

ئەگەر هەیە نرخی یەك بەرمیل نەوت بگاتە 150 دۆلار
كوردنیوزئەگەر هەیە نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاو بگاتە 150 دۆلاری ئەمریكی، ئەوەش بەهۆی رێككەوتنێكی وڵاتانی ئەوروپا.

وڵاتانی ئەوروپا لە دواین دانیشتنیان وەك درێژكردنەوەو زیاتركردنی گەمارۆكان بۆ سەر روسیا، لەسەر درێژكردنەوەی رێككەوتنی قەدەغەكردنی هاوردەكردنی نەوتی نەوت روسیا بۆ وڵاتەكانیان رێككەوتن.

بەپێی بۆچوونی شارەزایانی ئابووری، بەهۆی ئەو رێككەوتنە ئەگەر هەیە لەماوەی چەند رۆژی داهاتوو نرخی نەوت زیاتر بەرزبێتەوەو هەر بەرمیلێكی بگاتە 150 دۆلاری ئەمریكی.

ئەمە لەكاتێكدایە، لە دواین مامەڵەكانی رۆژی سێشەممە 31-5-2022، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت گەیشتە 123 دۆلار و 30 سەنت و نرخەکەی بەرێژەی 1.37% بەرزبووەوە، ئەوەش بەهۆی كاریگەری رێككەوتنەكەی وڵاتانی ئەوروپا.

AM:09:59:31/05/2022