
ئۆفیسه‌كه‌ی موقته‌دا سه‌در حكومه‌تی داهاتو یه‌كلاده‌كاته‌وه
له‌دوای راگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی عێراق و به‌ده‌ستهێنانی 54 كورسی په‌رله‌مانی عێراق له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانێتی "سائیرون"، وایكردوه دیوه‌خانه‌كه‌ی موقته‌دا سه‌در پرببێت له نوێنه‌ر و باڵیۆزی وڵاتانی دراوسێ و ناوچه‌كه.
موقته‌دا سه‌در رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در له ئۆفیسی تایبه‌تی خۆی له شاری نه‌جه‌ف، له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردودا پێشوازی له چه‌ندین باڵیۆز و "نێرده‌ی دیپلۆماسی كردوه، به‌ڵام هیچ یه‌كێك له باڵیۆز یاخود نوینه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێران له ناو میوانه‌كانی پیاوه ئاینییه گه‌نجه‌كه‌ی شیعه‌دا نه‌بون.
محەمەد جەمیل مەیاحی وته‌بێژی ره‌وتی حیكمه،له ماوه‌ی 72 كاتژمێری داهاتودا چوار فراكسیۆنه براوه‌كه‌ی عێراق حكومه‌تی داهاتو پێكده‌هێنن، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد،لەماوەی 3 رۆژی داهاتودا هەر چوار لیستی (سائیرون، فەتح، ڕەوتی حیکمە، نەسر) هاوپەیمانی پێکدەهێنن و حکومەتی نوێ ڕادەگەیەنن.
دوای ئه‌وه‌ی لیستی سائیرون به‌سه‌رۆكایه‌تی موقتەدا سەدر بە بەدەستهێنانی 54 کورسی پەرلەمان بو بە براوەی هەڵبژاردنەکانی عێراق و لە ئێستاشدا هەوڵەکان بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق دەستیپێکردوە.
AM:10:50:22/05/2018