مانگێگ مۆڵەت لەلایەن سەدرەوە

مانگێگ مۆڵەت لەلایەن سەدرەوە


سەدر مانگی رەمەزانی وەک دەرفەت داوە بە هەموو لایەنەکان تا بێ کوتلەکەی ئەو بتوانن حکومەت پێکبهێنن، لە پاڵ چوارچێوەی هەماهەنگی دەستی بارزانی و حەلبوسیشی کراوە کردوە بڕۆن بێ ئەو بەشدار بن.


عورفێک هەیە لە بەغدا دەوامی پەرلەمان بە رەمەزانان زۆر کەمە، جموجۆڵە سیاسیەکان زیاتر شەوانە تا پارشێو بەردەوام دەبن، ئەو حکومەتەی بە رۆژ و شەو لە ماوەی پێنج شەش مانگی رابردوو پێک نەهات، بێگومان بە شەوەکانی تەنها مانگێک پێک نایەت.

جارێ دیار نیە هەڵوێستی لایەنەکانیی تر بە گشتی و دۆستەکانی سەدر بەتایبەتی چی دەبێت؟! بەلام لەم خولەدا نە حکومەت و نە پەرلەمان بێ سەدرییەکان نە سەرکەوتوو دەبێ نە ئیش و کاریان دەڕوا، دوور نیە هەموان ئەوە را بگەیەنن کە بێ سەدرییەکان حکومەت پێک نایەت و ئاسان نیە، سەدر خۆی ئەو راستیە باش دەزانێ بە بێ ئەو ئەستەمە هیچ بکرێ بۆیە پاس و ئەسیستی وەک ئەو تویتەی ئەمڕۆ دەداتە ئەوانیتر، دڵنیایە کە بەرامبەرەکانی ناتوانن هیچ گۆڵێکی پێ تۆمار بکەن.

مانگی رەمەزان صەدریەکان بێ کێشەن، ئەوانیتر دەبێ خەریکی جموجۆڵ بن، ئەوە لە کاتێکدا ئەگەر لایەنەکان هەر زوو تۆپەکە نەخەنەوە قاچی صەدر و پێی نەڵێن بێ تۆ یاریەکە ناکرێ.

مانگێکی تر دەچێتە سەر تەمەنی ئەم خولەی پەرلەمان بێ ئەوەی هیچ چارەسەرێک لە ئاسۆی پێکهێنانی حکومەتێکی نوێ بێتە ئاراوە. لە دڵەوە هیواخوازم ئەم بۆچونانە هەڵە بن و بتوانرێ حکومەتێ نوێ پێک بێت.