تونێلی دەربەندیخان.. دەروازەی مەرگی گەرمیانیەکان

تونێلی دەربەندیخان.. دەروازەی مەرگی گەرمیانیەکان
ئەم تونێلە لە ئێستادا تاقە دەرگاو ڕێڕەوی گەرمیان و کوێستانە و دەتگوێزێتەوە بۆ سنووری شارەزوورو هەڵەبجەو سلێمانی ، ساڵی ۱۹٥٥ دەستکراوە بە کارکردن تیایدا ، لە سەرەتادا دراوە بە کۆمپانیایەکی فەرەنسی و دواتر بە ئینگلیزەکان و عبدالکریم قاسمی سەرۆکی کۆماری عێراقی ئەو سەردەمەش لە کۆتایدا داویەتی بە بەلجیکیەکان .


ئەو کۆمانیانەی کاریان تیایدا کردووە ئاستەنگێکی زۆریان بینیوە لە کارەکەیان بە هۆێی نەبوونی ڕێگایەکی ئاسان بۆ گواستنەوەی کەرەستەکان لەم دیودیوی تونێلەکە بە هۆێی سەختی و بەرزی شاخەکە بە ناچاری بە کۆڵ چیمەنتۆو کەلوپەلەکانیان گواستۆتەوە . لە دیوی دەریاچەکەوە بەهۆیی ئەوەی بە زۆری خاکەکەی گڵ بووەو لەترسی هەڕۆژان ڕۆژانە ٦۰ سانتیمەتر کاریانکردووە لە دیوی دەربەندیخان بە هۆێی ئەوەی بە زۆری بەردبووە ڕۆژانە ۱۰ مەتریان تەواو کردووەو تەرقەو تەقەمەنیان بەکارهێناوە ، هەتا تەواوبوون ۷ کرێکاری تیادا مردووە . ڕۆژی ۲۳ / ۱۱ / ۱۹٦۱ بە ڕۆژی تەواکردن و کردنەوەی دادەنرێت بە سەرپەرشتی و ئامادەبوونی ( عبدالکریم قاسم ) سەرۆک کۆماری عێراق کرایەوە .


وا ٦۷ ساڵ تێدەپەڕێت بەسەر تەمەنی ئەو پیرە تونێلە تاریکە سامناکە و لە چەند ساڵی ڕابوردویشدا چەندین تونیلی مۆدرێن و لە چەند ناوچەیەکی هەرێمیش دووسایدی کراوەتەوە ساڵ بەساڵ قەبارەی قوربانیەکانی ئەم تونیلەش لە زیادبوونە و هیچ بایەخێک بە بەدیل یا دروستکردنی تونێلێکی شایستە لەم ناوچە گرنگ و گەشتیاریەو خاوەن قوربانیە نەدراوە . کەدوا کارەساتی دوێنی بوو بە گڕگرتنی تانکەرێک و سووتانی چەندین ئۆتۆمبێلی هاوڵاتیان و ئەو هەموو زەرەرو زیانە ماڵیە .