مامۆستایانی وانەبێژ لەبەردەم ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم گردبوونەوە و داوای دامەزراندن دەکەن.
مامۆستایانی وانەبێژ کە ژمارەیان ٣٠ هەزار مامۆستایە و حکومەت دەتوانێت بێ جیاوازی دایان بمەزرینێت، بەڵام ئەنجامینادات و بێباکە بە داواکانیان، لەکاتێکدا وەزارەتی پەروەردە پێویستی بە ١٠٠ هەزار مامۆستا هەیە.
مامۆستایانی وانەبێژ ناڕەزایی دەردەبڕن لەوەی ناکرێت تەنها ١٥ هەزار مامۆستا دابمەزرێن و داوا دەکەن هەموویان بکرێن بە هەمیشەیی، جگە لەوەی بەشێکی زۆر لە مامۆستایانی وانەبێژان دوورخراونەتەوە.
لە سنوری پارێزگای سلێمانی ٤٠ هەزار مامۆستا پێویستە و حکومەت ناتوانێط ٣٠ هەزار مامۆستای وانەبێژ دابمەزرێنێت.