وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی تورکیا رایگەیاند، لە شەش رۆژدا زیاتر لە دوو هەزار کۆچبەرمان رەوانەی وڵاتەکانیان کردوەتەوە.
بەگوێرەی راگەیەندراوی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی تورکیا، نزیکەی ٢٠٠ هەزار کۆچبەری نایاسایی لەمساڵدا هەوڵیانداوە روو لەو وڵاتە بکەن.
تەنها لە ماوەی شەش رۆژیشدا دوو هەزار و ٣٨٣ کۆچبەری نایاساییان بۆ وڵاتەکانیان ناردووەتەوە، هەروەها سەرقاڵی ئەوەن، ئێستا لە هەوڵدان بۆ گەڕاندنەوەی ١٧ هەزار کۆچبەری تر بۆ وڵاتەکانیان.