زانیاری لەبارەی دواکەوتنی مووچە لە سلێمانی

زانیاری لەبارەی دواکەوتنی مووچە لە سلێمانی
کوردنیوز
ئیدارەی سلێمانی لە کۆی پارەی دابینکراوی مووچەی مانگی هەشت، ٣٥ ملیار دیناری لێدەرکرد.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی بۆ کوردنیوزی ئاشکراکرد، ئیدارەی سلێمانی بڕی ٣٥ ملیار دیناری لە مووچەی مانگی هەشت بەکارهێناوە بۆ تەواوکردنی مووچەی مانگی تەمووز، بەهۆی ئەوەی مووچەی خانەنشینان کەمیکردووە.

بەگوێرەی هەواڵەکە، وەزارەتی دارایی داوای کردووە لە داهاتی ناوخۆ ئەو کورتهێنانە پڕ بکاتەوە بە ئامانجی ئەوەی هەمان کێشەی مانگەکانی پێشوو دووبارە نەبێتەوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ جارێکی دیکە دابەشکردنی مووچەی بەشێک لە خانەنشینان دواکەوت و ئەوان دەڵێن، ەسەڵاتدران لێمان ناپرسنەوەو پشتگوێیان خستووین.

 

PM:03:17:22/08/2022