هاتووچۆی سلێمانی: تابلۆى نێودەوڵەتى لە هەرێم و عێراق سەرانسەرى نیە و هێشتا لە قۆناغى کارکردندایە

هاتووچۆی سلێمانی: تابلۆى نێودەوڵەتى لە هەرێم و عێراق سەرانسەرى نیە و هێشتا لە قۆناغى کارکردندایە
کوردنیوز
وتەبێژى راگەیاندنى هاتووچۆى سلێمانى زانیاریی نوێ لەسەر تابلۆی باریک لە هەرێمی کوردستان دەخاتەڕوو.

ئەمڕۆ پێنجشەممە(٣١ی ئاداری ٢٠٢٢)، رائید بەختیار محەمەد عەبدوڵا وتەبێژى راگەیاندنى هاتووچۆى سلێمانى رایگەیاند،"تابلۆى نێودەوڵەتى سەرانسەرى نیە لە ناو هەرێمى کوردستان و عێراق، چونکە هێشتا لە قۆناغى کارکردندایە و نەگەشتووینەتە ئەو بڕیارەى جێبەجێبکرێت".

ئەو دەشڵێت" رێکەوتنێک دەکرێت لەنێوان وەزارەتى ناوخۆى حکومەتى هەرێم و حکومەتى عێراق، کاتێک ئەم رێکەوتنە تەواوبوو، لەدواى ئەوە تابلۆکە دەستنیشان دەکرێت بۆ سەرانسەرى عێراق و ئەوە دادەنرێت".

رائید بەختیار محەمەد باسی لەوەشکرد" هەرچەندە خواستى زۆر لەسەر تابلۆى نێودەوڵەتییە لە شارى سلێمانى، بەڵام لەبنەڕەتدا تابلۆکە بۆ گەشت و سەفەرکردن کراوە و بۆ جوانی نیە
".

هاوکات کاتێک کەسێک دەیەوێت گەشت بکات، هاتووچۆ رێکارى خۆى دەگرێتەبەر بۆ راییکردنى مامەڵەى هاوڵاتیان، لەبەر ئەوەشە چێکى مۆڵەتى شۆفێری و پاسپۆرتەکەى دەکرێت کەبەسەر نەچووبێت، ئەمەش بۆ خزمەت و بەرژەوەندى خودى شۆفێرە، بۆ ئەوەى توشى کێشەیەک نەبێت لە وڵاتێکى دیکە.

وتەبێژى راگەیاندنى هاتووچۆى سلێمانى ئاماژەی بەوەشکرد، لەکاتى گۆڕینى مۆڵەتى شۆفێرى لە تایبەتەوە بۆ گشتى تەنیا تاقیکردنەوەى پراکتیکى پێدەکرێت.


PM:02:33:31/03/2022