لیژنەی بینینی مانگ بۆ دیاریکردنی یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان کۆدەبێتەوە

لیژنەی بینینی مانگ بۆ دیاریکردنی یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان کۆدەبێتەوە
کوردنیوز

وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکومەتی هەرێم دەڵێت، سبەینێ لیژنەی بینینی مانگ بۆ دەستنیشانکردنی یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان کۆدەبێتەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە(٣١ی ئاداری ٢٠٢٢) نەبەز ئیسماعیل 
وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سبەی ئێوارەی هەینی، لیژنەی بینینی مانگ
 دوای بانگی ئێوارە(مەغریب) لیژنەی بینینی مانگ کۆدەبێتەوە و چاودێری دەرکەوتنی مانگ دەکەن، بۆ ئەوەی یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان دیاریبکەن.

دەشڵێت "ئەگەر مانگ بینرا، رۆژی شەممە یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانە، ئەگەریش نەبینرا، دەبێتە تەواوکەری مانگی شەعبان و رۆژی یەکشەممە دەبێتە یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان." 
 
 ئەوەش لەکاتێکدایە بەپێی زانیارییەکانی شارەزایان لە وڵاتانی عەرەبی، رۆژی دووی شەعبان یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانە و هاوڵاتییان دەتوانن بەرۆژووبن.

 

PM:12:29:31/03/2022