وەزارەتی نەوتی عێراق: دەبێت حکومەتی ھەرێم لەماوەی ١٥ رۆژدا کۆپییەکى سەرجەم گرێبەستە نەوتی و غازییەکانمان رادەست بکات

وەزارەتی نەوتی عێراق: دەبێت حکومەتی ھەرێم لەماوەی ١٥ رۆژدا کۆپییەکى سەرجەم گرێبەستە نەوتی و غازییەکانمان رادەست بکات
کوردنیوز
وەزارەتی نەوتی عێراق داوای دروستکردنی کۆمپانیایەک دەکەن بۆ بەڕێوەبردنی دۆسیەی نەوت و غازی ھەرێم کە بارەگای سەرەکی لە هەولێر دەبێت.


وەزارەتی نەوتی عێراق لە نوسراوێکدا بڵاویکردەوە، بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵی عێراق لەسەر دۆسیەی نەوت و غازی هەرێم، داوای دروستکردنی کۆمپانیایەک دەکەن بۆ بەڕێوەبردنی دۆسیەی نەوت و غازی ھەرێم کە لەسەر حکومەتی ناوەند بێت.

 

لەو نووسراوەدا کە رۆژی ٢٤ی ئەم مانگە، وەزارەتی نەوتی عێراق داویەتە حکومەتی ھەرێم، داوا کراوە ھەرێم لەماوەی ١٥ رۆژدا کۆپییەک لە ھەموو ئەو گرێبەستانە بداتە وەزارەتی نەوتی عێراق بکات کە لە ساڵی ٢٠٠٤ەوە لە بواری نەوت و غازدا لەگەڵ کۆمپانیاکانی بواری نەوتدا واژۆی کردووە و هەموار بکرێتەوە، لەگەڵ تۆماری داھاتی فرۆش و ھەناردەی نەوتی خاو و غاز.

رۆژى ١٥ى مانگى رابردوو دادگاى باڵای فیدراڵى عێراق گرێبەستە نەوتى و غازییەکانى هەرێمى بە نادەستورى دانا و بەرپرسانى هەرێمیش رەتیان کردەوە.



AM:10:28:31/03/2022