ئه‌وترێت، ھیچ ڕێگایەک، ھێندەی ڕێگای نائومێدبون ئاسان و سوک نییە.
ھیچ شتێکیش لەوە بێ کێشەتر نییە، لە ژورەکەی خۆتدا دابنیشیت و بە ھەموان بڵێیت”نەموت ھیچ ناکرێت و ھیچ ناگۆڕدرێت".
ئەوانەی دەیانەوێت دونیا بگۆڕن و چاكسازی راسته‌قینه ئه‌نجامبده‌ن، ھەرگیز بە ڕاستە ڕێیەکی بێ گرێ و پڕ مەترسیدا نەڕۆشتون و ناڕۆن.
ھەمو ئەوانەی لە خەمی خۆیان و لە خەمی کۆمەڵگاکەیاندان و بڕیاریانداوە وەک مرۆڤێکی بەرپرسیار بژین، دەبێت یەک شتیان لە بەردەمدا ئاشکرابێت: کۆڵنەدان و تەسلیم نەکردنی ئیرادەیان بەو ھێزە تاریکانە، ئینجا باوەڕبون، بە سبەینێ و دوسبەی، بەڵام سبەینێ و دوسبەیەک دەشێت دور بێت، زۆر دو‌ریش بێت
بێ ئومێدكردنی هاوڵاتیان له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه و كاردانه‌وه جیاوازه‌كان له‌سه‌ر ساخته‌كارییه‌كانی پارتی و یه‌كێتی له‌هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراقدا، ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی دیبه‌یتی ئه‌مشه‌ومان ئه‌بێت به‌میوانداری هه‌ر یه‌ك له به‌ڕێزان:
عه‌بدوڵا رێشاوی، رۆژنامه‌نوس
حسێن حه‌مه سۆفی، مامۆستای زانكۆ