دوای تێپه‌ڕبونی چه‌ند رۆژێك به‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق هێشتا قسه و باسی هاوڵاتییان و میدیاكان پرسی ئه‌نجامدانی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌و ئه‌نجامدانی ساخته‌كارییه له‌هه‌ڵبژاردنه‌كاندا.
ئه‌مڕۆ كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردوه، لایەنێكی سیاسی هەڕەشەی كوشتی لەئەندامێكی ئەنجومەنی كۆمسیارانی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان كردوە، بەبێ ئەوەی ناوی ئەو لایەنە بهێنێت.
ناسك تۆفیق كارگێڕی ئه‌نجومه‌نی جێبه‌جێكردنی یه‌كگرتوی ئیسلامی كوردستان، ئه‌وه‌ی كه رویدا له 12ی پێنج‌دا كوده‌تابو به‌سه‌ر دیموكراسه‌یه‌تدا كوده‌تابو به‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنا، ته‌نها دژی لایه‌ن سیاسییه‌كان نه‌كرا به‌ڵكو دژ به كۆی پرۆسه‌ی دیموكراسی له‌هه‌رێمی كوردستاندا كراوه.
هونه‌ر حاجی جاسم ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نه‌وه‌ی نوێ، له‌رابردودا له كۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و له هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراقیشدا پێشتر ساخته كراوه به‌ڵام ساخته‌ی ئه‌م جاره به‌رنامه بۆ داڕژراو و به به‌رنامه كراوه، پارتی و یه‌كێتی ده‌یانه‌وێت كۆمه‌ڵگا بێ هیوا بكه‌ن له‌پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن له پرۆسه‌ی دیموكراسی له پروسه‌ی ده‌ستاوده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵاتدا.