لە تەواوی شارو شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان خۆپیشاندانی خوێندکاران دەستیپێکرد

لە تەواوی شارو شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان خۆپیشاندانی خوێندکاران دەستیپێکرد
کوردنیوز
لە شارەکانی سلێمانی، هەڵەبجە، کۆیە، رانیە، گەرمیان، چەمچەماڵ، خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکان خۆپیشاندانیان کرد و بایکۆتی هۆلەکانی خوێندنیان کرد.

خوێندکاران داوا دەکەن، دەرماڵەکانیان لە کاتی خۆیدا پێبدرێت و دەڵێن."ئەمە مافێکی رەوای خۆمانە نەوەک خێرێک کە پێمان بکرێت" هەروەها داوای کەمکردنەوەی نرخی پارالێڵ و بڕینی دەستی حزبی لەنێو کەرتی خوێندندا دەکەن.

خوێندکاران وەک خۆیان دەڵێن سەرەڕای ئەوەی دەرماڵەکانیان لەکاتی خۆیدا پێنادرێت بەڵكو نرخەکەشی هێندە کەمە کە بەشی گوزەرانیان ناکات و بەشێکیان ناچار دەبن لەپاڵ خوێندنەکەشیاندا کار بکەن.

PM:12:59:13/11/2022