کوردنیوز
شێروان دووبەردانی ئەندامی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، بڕیارە ئەمڕۆ شاندێكی حكومەتی هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدا بکات بۆ ئەوەی لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی نوێی عێراق کۆببێتەوە سەبارەت بە ناردنی ٢٠٠ ملیار دینارەکە بۆ هەرێم.
شاندەكە پێکدێت لە ئاواتی شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئومێد سەباح سەرۆكی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران و عەبدولحەكیم خەسرەو سەرۆكی فەرمانگەی هاوئاهەنگی و بەدوادچوون و داوا لە بەرپرسانی بەغدا دەکەن کە بودجە بۆ هەر یەک لە مانگەکانی ١١ و ١٢ی ئەمساڵ بنێرێت کە دەکاتە ٤٠٠ ملیار دینار، لەسەر بنەمای رێككەوتنی بودجەی ٢٠٢١ لە نێوان حكوومەتی هەرێم و ناوەند.
لایخۆشییەوە نەبیل مەرسومی، ئابووریناسی عێراقی ئاشکرایدەکات پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی ساڵی ٢٠٢٣ی عێراق هاوشێوەی بودجەی ٢٠٢١ دەبێت و مانگانە ٢٠٠ ملیار دینار وەردەگرێت و نەوتەکەی خۆیشی بۆ دەمێنێتەوە.”