بەدەیان ھەزار دۆنم زەوی بەگوماناویی و بەناوی وەبەرھێنەرانەوە دراوەتە خەڵک

بەدەیان ھەزار دۆنم زەوی بەگوماناویی و بەناوی وەبەرھێنەرانەوە دراوەتە خەڵک

 کوردنیوز

لەکابینە ئیئتیلافیەکەی یەکێتی و پارتی و گۆڕان بەدەیان ھەزار دۆنم زەوی بەگوماناویی و بەناوی وەبەرھێنەرانەوە دراوەتە خەڵک.

 کاوە عەبدولقادر سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، گومانیان لە شێوازی دابەشکردنی چەندین پارچە زەوی ھەیە لە ھەولێر و سلێمانی،  چونکە  زۆربەری ئەو پرۆژانە دراون  بە چەند کۆمپانیایەکی دیاریکراو کە گومان دەکرێت نزیکبن لەحزبەکانی دەسەڵات. 

راشیگەیاند، ئەو زەویانەی لە سلێمانی لەلایەن بەرپرسانی سەربازییەوە دابەشکراوە بە نا یاسایی بووەو جێگەی پرسیارە،  لە بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی سلێمانی چەند فەرمانبەرێک دەستگیرکراوە بەڵام کەسە سەرەکییەکان دەستگیرنەکراوە, ئەوەش دەریدەخات کە پێویستە  کاتێک سەرپێچی یاسایی دەکرێت, دەبێت لە رێگەی دادگا رێکاری لە دژ بگیرێتە بەر نەک بە ھێزی سەربازیی.

بەھۆی ئەوەی لەجارێک زیاتر دەنگیانداوە لەھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، دادگای عێراق بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ چوار ھەزار کەس دەرکرد کە زۆرینەیان لەھەرێمی کوردستانن.

بەپێی زانیارییەکان, دادگای عێراق بەتۆمەتی ساختەکاریی و فێڵکردن و دووبارە دەنگدان, بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ نزیکەی چوار ھەزار کەس دەرکردوە کە نزیکەی  دوو ھەزارو (٣٠٠) کەسیان لەشاری ھەولێرن ‌و نزیکەی (٣٠) کەسیش لەسنوری شاری دھۆکن. 


AM:10:15:06/09/2022