ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی سورە لەسەر ڕەتکردنەوەی کامێرای تیژڕەویی

ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی سورە لەسەر ڕەتکردنەوەی کامێرای تیژڕەویی
کوردنیوز

ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی سورە لەسەر ڕەتکردنەوەی کامێرای تیژڕەویی, کۆمپانیای جێبەجێکاریش دەڵێت بەردەوامین لەکارکردن لەپڕۆژەکەدا. 

لەڕاگەیەنراوێکدا ئازاد محەمەد ئەمین سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئاشکرای دەکات رێباز نە جات محەمەد کەجێگری بەڕێوەبەری کۆمپانیای جێبەجێکاری پڕۆژەی کامێرای تیژڕەوییە لەپارێزگای سلێمانی, تەنھا فەرمانبەرە لەئەنجومەنەکە نەک ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگا بێت. 

سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگا لەڕاگەیەنراوەکەیدا سوروبونی ئەنجومەنەکەی دووپاتکردوەتەوە لەگرتنەبەری ھەموو رێکارییەکی یاسایی و ئیداریی بەرامبەر بەو فەرمانبەرەی ئەنجومەنەکەو ڕەتکردنەوەی پڕۆژەی کامێرای تیژڕەویی و جێبەجێنەکردنی. 

سەرچاوەیەک لەئەنجومەنی پارێزگای سلێمانیش بە کوردنیوزی ڕاگەیاند, ئەنجومەنەکە سورە لەسەر ڕەتکردنەوەی کامێرای تیژڕەویی, چونکە پێیان وایە لەدژی یاسایەو ھیچ خزمەتێک بەخەڵک ناکات.  

رێباز نەجات محەمەد جێگری بەڕێوەبەری کۆمپانیای ئێرلی فیوچەر کۆمپانیای جێبەجێکاری پڕۆژەکەش دەڵێت, پابەندین بەکارکردن لەپڕۆژەی دانانی کامێرای تیژڕەویی و ھیچ نوسراوێکیان لەوەزارەتی ناوخۆوە پێنەگەیشتوە بۆ ڕاگرتنی کارەکانیان.

PM:01:12:05/09/2022