هەڵەبجە؛ خۆبەخشان و دەرچووە دانەمەزراوەكانی تەندروستی گردبوونەوەو دەستگیرا بەسەر کەلوپەلی تیمی رۆژنامەوانی چەند دەزگایەکی میدیایی

هەڵەبجە؛ خۆبەخشان و دەرچووە دانەمەزراوەكانی تەندروستی گردبوونەوەو دەستگیرا بەسەر کەلوپەلی تیمی رۆژنامەوانی چەند دەزگایەکی میدیایی
کوردنیوز
كارمەندە خۆبەخشەكان و دەرچووە دانەمەزراوەكانی تەندروستی لە هەڵەبجە گردبوونەوەو داوای دامەزراندن دەکەن بەشێوەیەکی دادپەروەرانە.

دووبارە كارمەندە خۆبەخشەكان و دەرچووە دانەمەزراوەكانی تەندروستی لە هەڵەبجە گردبوونەوەو داوای دامەزراندن دەکەن، هەروەها دەزگایەکی ئەمنی رێگری لە تیمی ئێن ئاڕ تی کرد رووماڵی گردبوونەوەکە بکات و دەستیبەسەر کەلوپەلەکانیدا کرد.

گردبوونەوەکە لەسەر ئەوەیە کە دەسەڵاتدارانی حکومەت دامەزراندنیان بۆ ١٣٠ کەس کردووە بەشێوەیەکی نا شەفافیەت و بۆ کەسوکاری خۆیان و بە تەزکیەی حزبی بووە.

لە رۆژی یەکی ئەم مانگەوە، كارمەندە خۆبەخشەكان و دەرچووە دانەمەزراوەكانی کەرتی تەندروستی هەڵەبجە ناڕەزایی دەردەبڕن و داوا دەکەن دامەزراندنیان بەشێوەی دادپەروەرانە بۆ بکرێت.


PM:12:05:04/09/2022