کوردنیوز
شانەى راگەیاندنى ئەمنیى عێراق ئاشکرایکرد، چوار مووشەک ئاڕاستەى ناوچەى سەوز لە بەغدا کراون.
رۆژی ٣٠ی ئابی ٢٠٢٢، شانەی ئەمنی عێراق رایگەیاند، چوار موشەک لە هەردوو ناوچەى حەبیبییە و بەلەدیاتى رۆژهەڵاتى بەغداوە ئاڕاستەى ناوچەى سەوز کراون و لە شوێنی کۆمەڵگەی کەوتوونەتەخوارەوە و زیانی ماددی لێ دەکەوێتەوە.
پاش ئەوەی موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر، رۆژی ٢٩ی ئابی ٢٠٢٢، وازهێنانی خۆی لە کاری سیاسی راگەیاند و بەهۆیەوە لایەنگرانی خۆپیشاندانیان دەستپێکرد و بەرەو ناوچەی سەوزو کۆشکی سەرۆکایەتی بەڕێكەوتن.
هەر شەوی رابردوو گرژی لەنێوان هێزەئەمنییەکان و لایەنگرانی سەدر روویدا گازی فرمێسک رێژ بەکارهات، هەروەها کوژراو و برینداری لێکەوتەوە.