سەدر خۆپیشاندانەکەی شەممەی دواخست

سەدر خۆپیشاندانەکەی شەممەی دواخست
کوردنیوز
رۆژی ١٦ی ئابی ٢٠٢٢ موقتەدا سەدری رێبەڕی رەوتی سەدر تویتێکی بڵاوکردەوەو تێیدا ئاشکرایکرد کە خۆپیشاندانەکەی رۆژی شەممەی دواخست.


سەدر دەشڵێت بەردەوام دەبن لە چاکسازی و شۆڕش دژ بە گەندەڵی و بۆ ئەوەی پلانەکان لە دژیان جێبەجێ نەبن خۆپیشاندانەکەیان دواخست.

لە تویتەکەیدا سەدر ئاماژەی بەوەشکرد"لەبەر خۆشەویستم بۆ عێراق، گەل و پیرۆزییەکانی دواخستنی وادەی ئەنجامدانی خۆپیشاندانە ملیۆنییەکەی رۆژی شەممەی داھاتوو رادەگەیەنم."



وتیشی "ئەگەر ئێوە گرەو لەسەر ھەڵگیرساندنی (شەڕی ناوخۆ) دەکەن، ئەوا من گرەو لەسەر پاراستنی (ئاشتی کۆمەڵایەتیی) دەکەم، چونکە خوێنی عێراقییەکان لە ھەموو شتێکی بەنرخترە."

ئەوەش لەکاتێکدایە بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دەست کوردنیوز کەوتووە، لە دوا کۆبوونەوە چوارچێوەی هەماهەنگیدا بۆ هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی عێراق و کردنەوەی گرێ کوێرەی کابینەی نوێی حکومەت چوار مەرجیان داناوە، لەوانە:-
- هەڵبژاردنی حکومەتێکی نوێ لەلایەن پەرلەمانەوە بە سەرۆکایەتی کاندیدی چوارچێوەی هەماهەنگی و راگرتنی کارەکانی حکومەتی کاربەڕێکەر.

- گۆڕینی یاساکانی هەڵبژاردن و کۆمسیۆن بە گوێرەی بڕیاری دادگای فیدڕاڵی.

- ئەنجامدانی دانیشتنێکی ئەنجومەنی نوێنەران بەمەبەستی دیاریکردنی ئەو رێگەچارە یاسایی و دەستوریانەی کە دەکرێت لە رێگەیانەوە پەرلەمان هەڵبوەشێندرێتەوە

- پێویستی کۆدەنگییەکی نیشتیمانی لەسەر هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە لە وادەیەکی دیاریکراودا.




 

PM:03:04:16/08/2022