وەزیری دارایی عێراق: سەرباری قەیرانی سیاسی دابەشکردنی مووچە بەردەوام دەبێت

وەزیری دارایی عێراق: سەرباری قەیرانی سیاسی دابەشکردنی مووچە بەردەوام دەبێت
کوردنیوز
عەلی عەلاوی وەزیری دارایی عێراق ئاشکرایکرد، سەرباری قەیرانی سیاسی و دۆخی چەقبەستووی عێراق، بەڵام گرفت بۆ مووچەی مووچەخۆران دروست نابێت.


رۆژی ١٤ی ئابی ٢٠٢٢، عەلی عەلاوی وەزیری دارایی عێراق رایگەیاند، جگە لەوەی پرۆژە یاسای بودجەی ٢٠٢٣ پەسەند نەکراوە بەڵام دابەشکردنی مووچەی مووچەخۆران بەردەوام دەبێت و گرفتی بۆ دروست نابێت و قەیرانی سیاسی کاریگەری لەسەری نابێت.

ناوبراو ئەوەشی خستەڕوو، ئەوان لەرێگەی بودجەی ٢٠٢١ەوە خەرجییەکان بە بڕی ١٠٠ بۆ ١٢٠ تریلیۆن دۆلار دابیندەکرێت.

AM:10:53:14/08/2022