وەزیرەکەی سەدر داوا دەکات سبەی خۆپیشاندان دەستپێبکاتەوەو گەندەڵکاران بێزاربکەن

وەزیرەکەی سەدر داوا دەکات سبەی خۆپیشاندان دەستپێبکاتەوەو گەندەڵکاران بێزاربکەن
کوردنیوز
وەزیرەکەی سەدر داوا دەکات دەست بە خۆپیشاندان بکەنەوەو بڕژێنەوە سەر شەقامەکان.


رۆژی ١١ی ئابی ٢٠٢٢ ساڵح محەمەد عێراقی وەزیرەکەی سەدر تویتێکی بڵاوکردەوەو تێیدا داوا دەکات سبەی هەینی کاتژمێر ٥ خولەکی ئێوارە، بڕژێنەوە سەر شەقام و خۆپیشاندان بکەن.

ئامانج لە خۆپیشاندانەکەش بۆ بێزارکردنی گەندەڵکاران و چاکسازی و پڕکردنەوەی فۆڕمی سکاڵای یاسایی و ئاڕاستەکردنی بۆ دادگاکان لە پێناو هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان لەگەڵ سەرەخۆشیکردن لە ئەهلی بەیت لە رۆژی ناشتنی جەستە پاکەکان.

ئەوەش لەکاتێکدایە رۆژی ١٠ی ئابی ٢٠٢٢ موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر تویتێکی بڵاوکردبوویەوەو تێیدا رایگەیاندبوو، دەبێت تا کۆتایی هەفتەی داهاتوو پەرلەمان هەڵبوەشێتێتەوە و هەڵبژاردنی پێشوەخت ئەنجامبدرێت.



PM:02:34:11/08/2022