موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر لە یادی رۆژی عاشورادا پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت"سوێند بەخوا نابێت گەندەڵکار کاردەبەست بێت".
رۆژی سێشەممە ٩ی ئابی رێبەری رەوتی سەدر لە تویتێکدا دەڵێت "من و هاوشێوەی من پەیمان و بەڵێن نادەین بە گەندەڵی و گەندەڵکاران".
سەدر بەبۆنەی رۆژی عاشورا و ساڵیادی کوژرانی "حسێنی کوڕی عەلی" لە تویتەکەیدا وتیشی "سوێندبێت بە خوێنی حەیدەر "مەبەست لێی عەلی کوڕ ی ئەبوتالیبە" و بە بەچکە شێرەکەت حسێن و سوویند بەخوا گەندەڵکار کاربەدەستمان نابێت".
دەشڵێت، "من و هاوشێوەی من هەرگیز بەڵێن و پەیمان ناداین بەگەندەڵی و گەندەڵکار".