بەریتانیا یەكەم كاروانی كۆچبەران رەوانەی رواندا دەكات

بەریتانیا یەكەم كاروانی كۆچبەران رەوانەی رواندا دەكات
كوردنیوز
وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا یەکەم کاروانی کۆچبەرانی ناسایایی رەوانەی ڕواندا دەكات، كە لە ناوەڕاستی ئەم مانگە دەست بەو پرۆسەیە دەكرێت.

وەزارەتەكە لە بەیاننامەیەك رایگەیاند، رۆژی 14ی حوزەیران یەکەم کاروانی کۆچبەران رەوانەی روەندا دەكرێن، كە لەو بارەوە سەرجەم رێكارەكان تەواو كراوە.

وەزارەتەكە راشیگەیاندووە، ئەو پرۆسەیە بەردەوام دەبێت‌و بەپێی رێككەوتنێكی نێوان هەردوو وڵات، تەواوی ئەو كۆچبەرانە رەوانەی رواندا دەكرێن، كە بە نایاسایی لە ئەفریقاوە هاتوونەتە بەریتانیا.

بڕیارەکەی حکومەتی بەریتانیا سەرجەم ئەو کۆچبەرانە دەگرێتەوە لە ساڵی 2022دا و بەڕێگەی نایاسایی لە کەنالی ئینگلیزییەوە چوونەتە ئەو وڵاتە.

AM:10:51:01/06/2022