لە لوبنان قەیرانی نان سەر هەڵدەدات

لە لوبنان قەیرانی نان سەر هەڵدەدات
كورنیوز

قەیرانی ئابووریی لوبنان سەختتربووە، بەهای لیرەی ئەو وڵاتەش زیاتر دابەزیوەو نرخی خۆراك و شمەك تا دێت بەرزتردەبێتەوە، بەتایبەتی نان.

بەپێی راگەیەنراوێكی وەزارەتی دارایی‌و ئابووری لوبنان، نرخی نان بەرزبووەتەوە و دەستەیەك نانی بچووك نرخەكەی گەیشتووەتە نۆ هەزار لیرە، نانی مامناوەندیش دەستەیەكی بە نزیكەی 16 هەزار لیرەیە.

وەزارەتەكە راشیگەیاندووە، هۆكاری بەرزبوونەوەی نرخەكان و بە تایبەت نان، دابەزینی زیاتری بەهای لیرەی لوبنانییە بەرانبەر بە دۆلاری ئەمریكی، بە ڕادەیەك یەك دۆلار بە 37 هەزار و 700 لیرەیە.

هەروەها جەختیكردووەتەوە، دابەزینی بەهای لیرە، كاریگەریی لەسەر بەرزبوونەوەی زۆربەی شمەك و كاڵاكان لە وڵات كردووە، ئەمە جگە لەجەنگی ئۆكرانیا، كە لوبنان یەكێكبوو لە سەرەكیترین وڵاتانی هەناردەكاری گەنم لە ئۆكرانیا.

AM:10:10:28/05/2022