تەکساس؛ لە هێرشی گەنجێکی ١٨ ساڵ بۆ سەر قوتابخانەیەک، ٢١ کەس دەکوژرێن

تەکساس؛ لە هێرشی گەنجێکی ١٨ ساڵ بۆ سەر قوتابخانەیەک، ٢١ کەس دەکوژرێن
کوردنیوز
لە ویلایەتی تەکساسی ئەمریکا، گەنجێک هێرش دەکاتەسەر قوتابخانەیەک و ٢١ کەس دەکوژێت.


میدیا جیهانیەکان بڵاویانکردەوە، گەنجێکی تەمەن ١٨ ساڵ لە باشوری رۆژئاوای ویلایەتی تەکساس، هێرشدەکاتەسەر قوتابخانەیەک و ١٩ خوێندکار و دوو کەسی دیکە دەکوژێت.

 
گەنجەکە، ناوی سالڤادۆر ڕامۆس بووە و تەمەنی ١٨ ساڵ بووە و لە دوای هێرشەکەی بۆ سەر ئەو قوتابخانەیە لەلایەن پۆلیسی ویلایەتی تەکساسەوە لەکاتی رووبەڕووبونەوەدا دەکوژرێت.

هاوکات ، جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا لەبارەی رووداوەکە دەلێت، "لەدەستدانی منداڵەکەت وەک ئەو وایە پارچەیەک لە رۆحت لەدەست بدەیت و هیواداربوون هەرگیز ئەم رووداوانە روونەدەنەوە."

دەشڵێت، پێویستە یاساکانی هەڵگرتنی چەک لە ئەمریکا رێکبخرێتەوە و توندتر بکرێت.


AM:10:55:25/05/2022