"پیاوی پشت كودەتاكان" دەبێتە سەرۆكی ئیمارات

کوردنیوز
ئەنجوومەنی باڵای ئیمارات محەمەد بن زایدی بە سەرۆکی نوێی وڵاتەكەی هەڵبژارد، كە پێشتر حاكمی ئەبوزەبی، ئەمە جگە لەوەی پۆستی وەزیری بەرگری هەبوو، بۆیە هەڵوێستە سیاسییەكانی لە ئاستی ناوخۆو دەرەوەی وڵات دیارەو زۆرێك بە "پیاوی پشت كودەتاكان" ناوی دەبەن.

محەمەد بن زائید بەوە ناسراوە، دوژمن و نەیاری كۆمەڵەی ئیخوان موسلیمین و ئیسلامی سیاسییەو ڕێکخەری کودەتاکەی عەبدولفەتاح سیسی بوو لە میسر دژی محەمەد مورسی، كە ئەوەی دووەمیان سەر بە كۆمەڵی ئیخوان بوو.

هەروەها پشتیوانی کودەتاکەی قەیس سعەیدی کرد لە تونس دژی حیزبی نەهزەی ئیسلامی سەر بە ئیخوان موسلیمین‌و پێچەوانەی زۆربەی سەركردەكانی عێراق پشتیوانی لە بەشار ئەسەد سەرۆكی سوریا دەكات.

محەمەد محه‌مه‌د بن زاید ساڵی 1961 له‌ دایكبووه‌ كوڕی شێخ زاید ئال نهەیانی دامەزرێنەری دەوڵەتی ئیماراتە، پێش هەڵبژاردنی بە سەرۆک حاكمی ئەمارەتی ئه‌بوزه‌بی بوو.

PM:02:32:14/05/2022