کوردنیوز
رۆژى هه‌ینیى خه‌لیفه بن زاید ئالنهه‌یان سه‌رۆكى ئیمارات و فه‌رمانده‌ى گشتیى هێزه چه‌كداره‌كانى ئه‌و وڵاته له‌ته‌مه‌نى 74 ساڵیدا كۆچى دوایى كرد.
وه‌ك رێزێك بۆ ماندوبون و گه‌وره‌یى ئه‌و سه‌رۆكه‌ى تا مرد خزمه‌تى گه‌وره‌ى به‌ئیمارات و خه‌ڵكى ئه‌و وڵاته به‌بێ جیاوازى گه‌یاند, بۆ ماوه‌ى 40 رۆژ ئاڵاى وڵات له‌سه‌ر دامه‌زراوه‌كان داده‌گیرێت و سێ رۆژیش ده‌وامى فه‌رمیى دام و ده‌زگاكانى ئه‌و وڵاته راده‌گیرێت.
خه‌لیفه بن زاید ئالنهه‌یان رۆژى حه‌وتى ئه‌یلولى 1948 له‌شارى عه‌ین له‌دایكبوه.
كوڕه گه‌وره‌ى شێخ زاید بن سوڵتان ئالنهه‌یان, دامه‌زرێنه‌رى وڵاتى ئیماراته.
دووه‌م سه‌رۆكى ئیماراتى یه‌كگرتوى عه‌ره‌بى و شه‌شه‌م حاكمى ئه‌ماره‌تى ئه‌بوزه‌بى بووه.
رۆژى 3ى تشرینى دووه‌مى ساڵى 2004 له‌شوێنى شێخ زاید بن سوڵتان ئالنهه‌یانى كۆچكردوى باوكى بووه سه‌رۆكى ئیمارات.
له‌ماوه‌ى ژیانیدا شێخ خه‌لیفه بن زاید چه‌ندین پۆستى گرنگى به‌ڕێوه‌بردووه, ئه‌و پۆستانه‌ش سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى باڵاى نه‌وت و ده‌زگاى ئه‌بوزه‌یى بۆ وه‌به‌رهێنان و وه‌زاره‌ته‌كانى به‌رگرى و دارایى و جێگرى سه‌رۆك وه‌زیران و جێگرى فه‌رمانده‌ى گشتیى هێزه چه‌كداره‌كان بووه.
شێخ خه‌لیفه بن زاید له‌دواى باوكى به سه‌رۆكێكى راشیدو لێهاتوو شاره‌زاو ژیر‌و به‌ویژدان له‌نێو هاوڵاتیانى وڵاته‌كه‌ى وه‌سفده‌كرا.
لاى ئیماراتیه‌كان, شێخ خه‌لیفه‌بن زاید ئالنهه‌یان, هاوشێوه‌ى باوكى, به‌باوكێكى به‌ویژدان و خزمه‌تكار بۆ گه‌له‌كه‌ى و خاوه‌ن دڵێكى گه‌وره‌و پڕ مرۆڤایه‌تى ده‌ناسرا.
له‌سه‌رده‌مى ده‌سه‌ڵاتى شێخ خه‌لیفه‌دا هێنده‌ى دیكه ئیمارات پێشكه‌وتن و گه‌شه‌كردنى زۆر زیاترى به‌خۆوه بینى له‌سه‌رجه‌م ڕووه‌كانى ئابورى و دارایى و ته‌ندروستیى و په‌روه‌رده‌و فێركردن و زانست و زانیارى و خۆشگوزه‌رانى تاك و كۆمه‌ڵگه‌كه‌ى.
شێخ خه‌لیفه بن زاید ساڵى 1964 له‌گه‌ڵ شه‌مسه سوهه‌یل بن حه‌مه‌د مه‌زروعى ژیانى هاوسه‌ریى پێكهێناوه‌و هه‌شت منداڵیان هه‌یه كه دوانیا كوڕن.
شێخ خه‌لیفه بن زاید ئالنهه‌یان به‌هۆى نه‌خۆشیه‌وه له‌ساڵى 2014ه‌وه وه‌كو پێویست نه‌یده‌توانى ده‌سه‌ڵات به‌ڕێوه‌ببات, به‌ڵكو له‌هه‌ندێك بۆنه‌و ئاهه‌نگى زۆر تایبه‌تیى ده‌رده‌كه‌وت, هه‌ر بۆیه تاڕاده‌یه‌كى زۆر ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ى له‌لایه‌ن شێخ محه‌مه‌دى جێنشینیه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برا.
ده‌وڵه‌تى ئیمارات له‌ساڵى 1971 به‌تایبه‌تیى له‌سه‌ر ده‌ستى شێخ زاید بن سوڵتان ئالنهه‌یانى باوكى به‌هاوكارى سه‌ره‌كیى شێخ ڕاشد ئال مه‌كتومى حاكمى دوبه‌ى, دامه‌زرێنرا.
ده‌وڵه‌تى ئیمارات له ئه‌ماره‌ته‌كانى (ئه‌بو زه‌بى و دوبه‌ى و شاریقه و عه‌جمان و ره‌ئس لخه‌یمه‌و ئوم لقیون و فوجێره) پێكدێت, ئه‌ماره‌تى ئه‌بوزه‌بى گه‌وره‌ترین و ده‌وڵه‌مه‌ندترینى نێو ئه‌ماره‌ته‌كانه, به‌جۆرێك له‌سه‌دا 90ى یه‌ده‌گى نه‌وتى ئیمارات له‌و ئه‌ماره‌ته‌دایه.
هه‌ر له‌سه‌ره‌تاى دامه‌زراندنى ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌وه تا ئێستا ئه‌بوزه‌بى پایته‌خت بوه, سه‌رۆكى وڵاتیش ته‌نها لاى ده‌سه‌ڵاتدارانى ئه‌بوزه‌بى بووه‌و جێگرى سه‌رۆكیش لاى ده‌سه‌ڵاتدارانى دوبه‌ى.
هه‌ر زوو شێخ محه‌مه‌د بن ڕاشد ئال مه‌كتوم جێگرى سه‌رۆكى ئیمارات و سه‌رۆك وه‌زیرانى ئه‌و وڵاته‌و حاكمى دوبه‌ى, له‌ڕێگه‌ى هۆنراوه‌یه‌كه‌وه پشتگیریى و پشتیوانیى خۆى بۆ شێخ محه‌مه‌دى جێ‌نشین دووپاتكرده‌وه وه‌ك سه‌رۆكى نوێى ئیمارات.
به‌پێى ماده‌ى 46ى ده‌ستورى ده‌وڵه‌تى ئیمارات, ئه‌نجومه‌نى باڵاى ئیتیحادى, باڵاترین ده‌سه‌ڵاته له‌و وڵاته‌دا.
به‌پێى میدیاى ئیمارات, رۆژى شه‌ممه 14-5-2022 ئه‌نجومه‌نى باڵاى ئیمارات له‌كۆشكى موشه‌ره‌ف له‌ئه‌بوزه‌بى پایته‌خت كۆبوه‌وه‌و به‌پشتبه‌ستن به‌ماده‌ى 51ى ده‌ستور, به‌كۆى ده‌نگ شێخ محه‌مه‌د بن زاید ئالنهه‌یانى به‌سه‌رۆكى نوێى ئیمارات هه‌ڵبژارد.
محه‌مه‌د بن زاید ئالنهه‌یان رۆژى 10ى ئادارى 1961 له‌دایكبوه‌و سێیه‌م كوڕى شێخ زاید بن سوڵتان ئالنهه‌یانى دامه‌زرێنه‌رى ده‌وڵه‌تى ئیماراته‌و براى شێخ خه‌لیفه بن زایدى سه‌رۆكى كۆچكردووه.
محه‌مه‌د بن زاید ئالنهه‌یان خوێندنى له‌ئیمارات ته‌واوكردوه, ساڵى 1979ش خوێندنى باڵاى له‌به‌ریتانیا ته‌واوكردوه‌و ده‌رچوى ئه‌كادیمیه‌ى ساندهێرستى سه‌ربازیى شاهانه‌یه.