پوتین بە فڕۆكەی "رۆژی قیامەت" هەڕەشە لە وڵاتانی رۆژئاوا دەكات

پوتین بە فڕۆكەی
کوردنیوز
ڤلادیمیر پوتینی سەرۆکی ڕوسیا لە رێگەی فڕۆكەیەكی زەبەلاح، كە بە فڕۆكەی "رۆژی قیامەت" ناسراوە هەڕەشە لە وڵاتانی رۆژئاوا دەكات.

ڤلادیمێر پوتین لە رۆژی سەركەوتنی روسیا بەسەر نازییەكان، سەرپەرشتی ئەو نمایشە سەربازییە دەكات، كە بڕیارە لە گۆڕەپانی سور لە مۆسكۆی پایتەختی روسیا بەرێوەبچێت.

بەپێی میدیاكانی روسیا لە نمایشەكەدا فڕینی فڕۆكەی جۆری " ئێڵ-80" دەبینرێت، كە فڕۆكەیەكی تایبەتی بۆمبهاوێژەو لە ساڵی 2010 یەكەم جارە نمایشی پێدەكرێت.

هەر بەپێی میدیاكان، نمایشی فڕۆكەكە بۆ نیشاندانی ئامادەیی روسیایە لەبەرانبەر ئەو گەمارۆیەی وڵاتانی رۆژئاوا بەهۆی شەڕی ئۆكرانیاوە خستوویانەتە سەر مۆسكۆ.

 

AM:11:19:07/05/2022