بۆریس جۆنسۆن: ئاگاداری ئەو ڕاپۆرتانەین کە باس لە دەستگیرکردن و تاوانبارکردنی ڕۆژنامەوانان و خۆپێشاندەران لە هەرێم دەكەن

بۆریس جۆنسۆن: ئاگاداری ئەو ڕاپۆرتانەین کە باس لە دەستگیرکردن و تاوانبارکردنی ڕۆژنامەوانان و خۆپێشاندەران لە هەرێم دەكەن
کوردنیوز
بۆریس جۆنسۆن سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا ئاشکرایکرد، ئاگاداری ئەو ڕاپۆرتانەین باس لە دەستگیرکردن و تاوانبارکردنی ڕۆژنامەوانان و خۆپێشاندەران لەهەرێم دەكەن

بۆریس جۆنسۆن سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا رایگەیاند، ئاگاداری ئەو ڕاپۆرتانەین لەبارەی دەستگیرکردن و تاوانبارکردنی ڕۆژنامەوانان و خۆپێشاندەران لە هەرێمی کوردستان هەیە و لەنزیکەوە بەدواداچوون لەسەر ئەم دۆخە دەکەین و بێدەنگ نابن.

سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا لە وەڵامی چەند چالاكوانێكی كوردی بەریتانیا راشیگەیاند، نوێنەرایەیەکانمان ئەو کێشانەیان باسکردووە لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان.

AM:10:30:07/05/2022