کەنەدا زیاتر لە حەفتا هەزار پەنابەر وەردەگرێ

کەنەدا زیاتر لە حەفتا هەزار پەنابەر وەردەگرێ
کوردنیوز
حکومەتی کەنەدا رایگەیاند، زیاتر لە ٧٠ هەزار پەنابەری ئۆکرانی دەگرێتەخۆی.


جەستن ترۆدو، سەرۆک وەزیرانی کەنەدا دەڵێت، تا ئێستا توانیویانە داواکاری ٧١ هەزار هاوڵاتی ئۆکرانیان قبوڵکردووە بۆ هاتن بۆ کەنەدا، کە لەدەست شەڕ ڕایان کردووە و دەشتوانن زیاتر وەربگرن وەک پشتگیرییەک بۆ ئەو وڵاتە.

جەستن ترۆدو ئەوەشی خستەڕوو، لەپۆلەندا سەنتەرێکی خزمەتگوزاری بۆ ئۆکرانیەکان دەکەنەوە تاوەکو ئاسانکارییان بۆ بکرێت بێنە ناو کەنەدا.

رۆژی ٢٤ی مانگی شوباتی ئەمساڵ ئۆپەراسیۆنی سەربازی روسیا بۆ سەر ئۆکرانیا دەستیپێکرد و تێیدا بە ملیۆنان هاوڵاتی ئەو وڵاتە ئاوارەبوون و روویان کردە وڵاتانی دەوروبەری.



PM:01:31:06/05/2022