روسیا هەناردەکردنی غازی بۆ چەند وڵاتێک راگرت

روسیا هەناردەکردنی غازی بۆ چەند وڵاتێک راگرت
کوردنیوز
روسیا هەناردەکردنی غازی بۆ وڵاتانی بولگاریا و پۆڵەندا راگرت.

کۆمپانیای گازپڕۆمی روسی بڵاویکردەوە، بولگاریا و پۆڵەندا بەهۆی پابەندنەبوونیان بە پێدانی نرخی غاز بە رۆبڵی روسی، هەناردەکردنی غازیان بۆ ئەو دوو وڵاتە راگرتووە.

بەگوێرەی زانیارییەکان روسیا لەرێگەی هەناردەکردنی غازەوە، کاریگەریی سزا ئابوورییەکانی سەری کەمکردبوویەوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، پێشتر ڤلادیمێر پۆتین بڕیاریدابوو، پێویستە ئەو وڵاتانەی غازی روسی دەکڕن بەهاکەی بە ڕۆبڵ بدەن لە جێگای دۆلار، بۆ ئەوەی ڕێگری لە دابەزینی بەهای ڕۆبڵ بکرێت، چونکە بەهۆی هێرشەکانی بۆسەر ئۆکرانیا، سزای ئابووری لەلایەن وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریکا بەسەردا سەپێنرا.



PM:02:22:27/04/2022