کورد نیوز
نرخی دۆلار گۆڕانکاری بەسەردا هات و ١٠٠ دۆلار بە زیاتر لە ١٤٧ هەزار دینار مامەڵەى پێوە دەکرێت.
ئەمڕۆ شەممە "٩ ى نیسانی ٢٠٢٢" بە گوێرەى ئەو نرخانەى کە "کورد نیوز" لە بازاڕى دۆلارەکەى شارى سلێمانى وەرى گرتووە، نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٧ هەزار و ٦٠٠ دینارە و ١٠٠ دینار بەرزبۆتەوە.
ئەوەش لەکاتێکدایە لە ماوەی رابردوودا نرخی ١٠٠ دۆلار بۆ کەمتر لە ١٤٥ هەزار دینار دابەزی، بەمەش جموجۆڵ لە بازاڕەکانی دۆلار دروستبوو و هاوڵاتییەکی زۆر دۆلارەکانیان بۆ دینار گۆڕییەوە.
نرخەکانی دیکەش بەمشێوەن:-
١٠٠- یۆرۆ بە ١٦٠ هەزار دینارە
١٠٠- پاوەن بە ١٩٠ هەزار٥٠٠ دینارە
١٠٠- هەزار تمەن بە پێنج هەزار و ٥٠٠ دینارە
١٠٠ - لیرەی تورکی بە ١٠٢٥٠ دینارە