کوردنیوز
سەرۆکایەتی روسیا ئاشکرایکرد، ئەگەر ئۆکرانیا بە مەرجەکانی رازی بێت ئەوا بە گفتوگۆ و سازان ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی دەوەستێنێت.
لە دیدارێکیدا لەگەڵ تەلەفزیۆنی LCI، دیمیتری بسکۆڤ وتەبێژی فەرمی سەرۆکایەتی روسیا رایگەیاند، ئەگەر ئۆکرانیا مەرجەکانی شاندی روسی قبوڵبکات ئەوا وڵاتەکەی لە رێگەی گفتوگۆ و دانوستانەوە ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانی دەوەستێنێت.
لەبارەی ئەوەی کە ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکرانیا وتبوی کە روسیا دەیەوێت بیکوژێت، دیمیتری بسکۆڤ، دەڵێت کۆشکی کرملن نیازی کارێکی واینییە و نایەوێت زیلینسکی لە دەسەڵات دوربخاتەوە.
ئەوەش لەکاتێکدایە روسیا لە ٢٤ی مانگی شوباتەوە، هێرشەکانی بۆ سەر ئۆکرانیا دەستپێکردووەو بە ملیۆنان هاوڵاتی ئۆکرانی ئاوارەبوون و کوژراو و برینداریشی لێكەوتۆتەوە.