نرخی نەوت گەیشتە چەند؟

نرخی نەوت گەیشتە چەند؟
کوردنیوز
نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەراورد بە دوێنێ چوار دۆلار دابەزیوەو نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە ١٠٢ دۆلارە.

ئەمڕۆ پێنج شەممە، (٧ی نیسانی٢٠٢٢) نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە ١٠٢ دۆلار و ٤ سەنتە، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکیش بە ٩٧ دۆلار و٤٢ سەنتە.


هاوکات لەماوەی رابردوودا، نرخی نەوت بەرزترین ئاستی تۆمارکرد و نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە ١٣٣ دۆلاری تێپەڕاند.


شارەزایانی بواری ئابووری پێیان وایە بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دەگەڕێتەوە بۆ هێرشی سەربازی روسیا بۆ سەر ئۆکرانیا و سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر روسیا.

AM:09:16:07/04/2022