نرخی نەوت دابەزی

نرخی نەوت دابەزی
کوردنیوز
نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەراورد بە دوێنێ دوو دۆلار دابەزیوەو نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە ١٠٦ دۆلارە.

ئەمڕۆ چوار شەممە، (٦ی نیسانی٢٠٢٢) نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە ١٠٦ دۆلار و ٩ سەنتە، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکیش بە ١٠٣ دۆلار و ٧ سەنتە.


هاوکات لەماوەی رابردوودا، نرخی نەوت بەرزترین ئاستی تۆمارکرد و نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە ١٣٣ دۆلاری تێپەڕاند.


شارەزایانی بواری ئابووری پێیان وایە بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دەگەڕێتەوە بۆ هێرشی سەربازی روسیا بۆ سەر ئۆکرانیا و سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر روسیا.

AM:09:12:06/04/2022