نرخی نەوت بەرزبوویەوە

نرخی نەوت بەرزبوویەوە

کوردنیوز
نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەراورد بە دوێنێ چوار دۆلار بەرزبوویەوەو نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە ١٠٨ دۆلارە.

کەناڵی کورد نیوز لە تێلیگرام جۆین بکە

ئەمڕۆ سێ شەممە، (٥ی نیسانی٢٠٢٢) نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە ١٠٨ دۆلار و ٩ سەنتە، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکیش بە ١٠٤ دۆلار و ٨ سەنتە.


هاوکات لەماوەی رابردوودا، نرخی نەوت بەرزترین ئاستی تۆمارکرد و نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە ١٣٣ دۆلاری تێپەڕاند.


شارەزایانی بواری ئابووری پێیان وایە بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دەگەڕێتەوە بۆ هێرشی سەربازی روسیا بۆ سەر ئۆکرانیا و سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر روسیا.
 
  


AM:09:04:05/04/2022