نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا
کوردنیوز
نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا جێگیرە و نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە ١٠٤ دۆلارە.

کەناڵی کورد نیوز لە تێلیگرام جۆین بکە

ئەمڕۆ یەک شەممە، (٣ی نیسانی٢٠٢٢) نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە ١٠٤ دۆلار و ٤ سەنتە، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکیش بە ٩٩ دۆلار و ٢٧ سەنتە.


هاوکات لەماوەی رابردوودا، نرخی نەوت بەرزترین ئاستی تۆمارکرد و نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە ١٣٣ دۆلاری تێپەڕاند.


شارەزایانی بواری ئابووری پێیان وایە بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دەگەڕێتەوە بۆ هێرشی سەربازی روسیا بۆ سەر ئۆکرانیا و سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر روسیا.

AM:09:17:03/04/2022