کورد نیوز
نرخی دۆلار جێگیرە و ١٠٠ دۆلار بە زیاتر لە ١٤٧ هەزار دینار مامەڵەى پێوە دەکرێت.
کەناڵی کورد نیوز لە تێلیگرام جۆین بکە
ئەمڕۆ پێنج شەممە "٣١ ى ئاداری ٢٠٢٢" بە گوێرەى ئەو نرخانەى کە "کورد نیوز" لە بازاڕى دۆلارەکەى شارى سلێمانى وەرى گرتووە، نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٧ هەزار و ٢٠٠ دینارە .
ئەوەش لەکاتێکدایە لە چەند رۆژی رابردوودا نرخی ١٠٠ دۆلار بۆ کەمتر لە ١٤٥ هەزار دینار دابەزی، بەمەش جموجۆڵ لە بازاڕەکانی دۆلار دروستبوو و هاوڵاتییەکی زۆر دۆلارەکانیان بۆ دینار گۆڕییەوە.
نرخەکانی دیکەش بەمشێوەن:-
١٠٠- یۆرۆ بە ١٦٣ هەزار دینارە
١٠٠- پاوەن بە ١٩٣ هەزار دینارە
١٠٠- تمەن بە پێنج هەزار و ٦٠٠ دینارە
١٠٠ - لیرەی تورکی بە ١٠٢٥٠ دینارە