نرخی نەوت جارێکی دیکە دابەزی

نرخی نەوت جارێکی دیکە دابەزی
کوردنیوز
نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەراورد بە دوێنێ زیاتر لە دوو دۆلار دابەزی و نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە ١٠٨ دۆلارە.

کەناڵی کورد نیوز لە تێلیگرام جۆین بکە

ئەمڕۆ پێنج شەممە، (٣١ی ئاداری ٢٠٢٢) نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە ١٠٨ دۆلار و ٣ سەنتە، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکیش بە ١٠١ دۆلار و حەوت سەنتە.


هاوکات لەماوەی رابردوودا، نرخی نەوت بەرزترین ئاستی تۆمارکرد و نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە ١٣٣ دۆلاری تێپەڕاند.


شارەزایانی بواری ئابووری پێیان وایە بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دەگەڕێتەوە بۆ هێرشی سەربازی روسیا بۆ سەر ئۆکرانیا و سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر روسیا.


AM:09:40:31/03/2022